سەرۆکی هاوپەیمانی لەگەڵ دەڤەری هەولێری هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبوونەوەی ئەنجامدا و پلانی داهاتووی دەڤەرەکە خرایە بەرباس.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەگەڵ دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی کۆبویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە محەمەد ڕەئوف سەرکردە لە هاوپەیمانیی نیشتمانی و ئازاد کەریم بەرپرسی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی و ژمارەیەک لە هاودیدان ئامادەبوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا پلانی کاری داهاتووی هاوپەیمانیی نیشتمانی خرایە بەر باس و گفتوگۆی چڕ لەبارەی کاری سیاسیی حزبەوە کرا.
ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانیی نیشتمانی قۆناغەکانی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی کۆتایی پێهێناوە هەفتەی ڕابردووش لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ئەنجومەنی سیاسی هەڵبژێردرا.