دوێنێ هەینی لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی نیشتمانییدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی ئەنجامدرا.
لە دەنگدانەکەدا ٢٣٩هاودید بەشداربوون و دەنگیان بە ١٨ کاندید دا بۆ ئەوەی نۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی.
لە هەڵبژاردنەکەدا هەریەک لە (سەرگوڵ قەرەداغی و کاروان حەمەساڵح و شۆخان ڕەزا و محەمەد عەبدوڵا و موئمین زەڵمی و عوسمان گوڵپی و خەتاب عومەر و ئومێد جاف و ڤالانتینا عەبدولرەحمان) وەکو ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی هەڵژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا سێ یەکەم و سێیەم زۆرترین دەنگ بە دوو خانم درابوو کە ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی حزبی کوردییدا ڕووبدات.