نۆ لە هاودیدانی هاوپەیمانی بە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی هەڵبژێردران و یەکەم و سێیەم زۆرتیرین دەنگی هەڵبژاردنەکە بە ژنان درا.
ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی نیتمانییدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی ئەنجامدرا.
لە دەنگدانەکەدا زیاتر لە ٢٣٩هاودیدی بەشداربوون و دەنگیان بە ٢١ کاندید دا بۆ ئەوەی نۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی.
لە هەڵبژاردنەکەدا هەریەک لە (سەرگوڵ قەرەداغی و کاروان حەمەساڵح و شۆخان ڕەزا و محەمەد عەبدوڵا و موئمین زەڵمی و عوسمان گوڵپی و خەتاب عومەر و ئومێد جاف و ڤالانتینا عەبدولرەحمان) وەکو ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی هەڵژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا سێ یەکەم و سێیەم زۆرترین دەنگ بە دوو خانم درابوو کە ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی حزبی کوردییدا ڕووبدات.
ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دوو ئەرکی سەرەکی خراوەتە سەرشان کە دروستکردنی پەیوەندی ناوخۆیی و دپلۆماسییە لەگەڵ دابینکردنی سەرجاوەی داهات بۆ حزب.
پێشتر هاوپەیمانی لە قۆناغی یەکەمی ڕێکخستنەوەدا دەڤەر و بازنەکانی ڕێکخستەوە و دواتریش لە قۆناغی دووەمدا دامەزراوەکان و ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا و یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی دەستنیشانکرا.
هاوپەیمانی نۆ دامەزراوە و حەوت دەڤەر و چەند بازنەیەک و سێ ئەنجومەنی هەیە و دەسەڵاتەکانی ناو حزبەکە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دابەشکراون بەسەر ئۆرگانەکاندا.