عوسمان گوڵپی ڕایگەیاند خەباتی مەدەنی پێویستی بە هۆشیاری کۆمەڵگە هەیە و جەختیشیکردەوە دەسەڵات دژی هۆشیاربوونەوەی کۆمەڵگەیە.
عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیدا ئاماژەی بەوەکرد خەباتی مەدەنی ڕێگەیەکی سەرەکییە بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات بەئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
وتیشی بەئامانجگەیشتنی خەباتی مەدەنی پێویستی بە هۆشیاری کۆمەڵایەتیی هەیە و دەبێت تاکەکانی کۆمەڵگە بەشداری تێدا بکەن.
ڕوونیشیکردەوە دەسەڵات دژی هۆشیاربوونەوەی کۆمەڵگەیە و دەزانێت ئەکەر کۆمەڵگە هۆشیار بێت ستەم قبوڵناکات.
بۆ بینینی دەقی ڕاپۆرتەکە کلیک بکە