سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ڕایگەیاند تەنها ئەو سەرکردانە توانای بەدەستهێنانی متمانەیان هەیە کە لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانکاریدا و جەختیشیکردەوە دەبێت سەرکردە لە خەمی نیشتمان و کۆمەڵگەدا بێت.
د.کاروان حەمەساڵح سەرکردە لە هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیدا ئەوەی خستەڕوو “کە لە کۆمەڵگەیەکدا سەرچاوەی مرۆیی هەبێت گرنگە سەرکردەیەکی لێهاتووش هەبێت ئەو توانا مرۆییە ئاراستە بکات”
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەرکی سەرکردە تەنها ئەوە نیە تواناکان ئاراستە بکات بەڵکو دەبێت ئامانجەکان بگەیەنێتە تاک بە تاکی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی تاکەکان لەوە تێبگەن ئامانجەکان ئامانجی هەمووانن”.
ناوبراو رونیشیکردەوە “تەنها ئەو سەرکردانە دەتوانن بوێربن و سەرکردەی هەموو ئاستەکان بن کە باوەڕی بە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکان هەیە”.
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی جەختیشیکردەوە “سەرکردەی بوێر و چاونەترسی لە هەر ئاست و کۆمەڵگایەکدا بێت دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و ئەنجامدانی گۆڕانکاری”.
وتیشی “ئەگەر سەرکردە لە خەمی کۆمەڵگە و نیشتماندا بێت دەتوانێت ببێتە جێی متمانەی کۆمەڵگە بەڵام کە ئەو خەمانەی گۆڕا بۆ ئامانجی تاکەکەسی و بەرژەوەندیەکانی خۆی ئەوا بە تەواوی ئەو متمانەیە لەدەستدەدات”.
بۆ بینینی ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکە کلیک بکە