سەرۆکی هاوپەیمانی لەگەڵ دەڤەری سلێمانی کۆبووەوە و پلانی کاری قۆناغی داهاتوویان دانا و جەختیان لە گرنگی کاری دەڤەرەکە کردەوە.
ئه‌مڕۆ ١٥ى كانوونی دووەمی 2019 له شارى سلێمانى، ئارام قادر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى به مه‌به‌ساتى دانانى پلانى ئاینده له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌رى سلێمانى هاوپه‌یمانى كۆبویه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پیرۆزبایى گه‌رمى ئاڕاسته‌ى ستافى نوێى ده‌ڤه‌رى سلێمانى هاوپه‌یمانى كرد و جه‌ختى له گرنگى ئه‌و ئه‌ركه كرده‌وه له ئه‌ستۆیاندایه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێیى پلانى ئاینده‌ى ده‌ڤه‌رى سلێمانى و چۆنیه‌تى خۆئاماده‌كردن كرا بۆ پێشخستن و به‌هێزكردنى ده‌ڤه‌رو هاوكات دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و چین و توێژه جیاوازه‌كان، بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى شارى سلێمانى.
لایخۆشیانه‌وه ستافى ده‌ڤه‌رى سلێمانى ویڕاى سوپاسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هاوكات جه‌ختیان كرده‌وه له‌م دۆخه‌دا كه هاوپه‌یمانى له قۆناغى خۆسازداندایه ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به باشترین شێوه كاره‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن.
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له‌چوارچێوه‌ى دیداره ناوخۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانى هاوپه‌یمانى، له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ره‌كانى (هه‌ولێر، بادینان، سلێمانى، كه‌ركوك، ڕاپه‌ڕین) كۆبوه‌ته‌وه.