سەرۆکی هاوپەیمانی نشتیمانی سوپاسی هاودیدان دەکات و دەستخۆشیان ئاراستە دەکات و بە خۆڕاگر ناویان دەبات.
ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی هاودیدانی هاوپەیمانی کرد و تێیدا هاتووە “زۆر سوپاس بۆ ھاودیدە خۆراگرەکاندەکەم و دەستان خۆش بێت كه هاوپەيمانيمان ڕزگاركرد لەو تەنگژەیەی بۆى دروستكرابوو”.
سەرۆکی هاوپەیمانی ڕونیدەکاتەوە “به هيمەت و هەوڵى هاودیدان كاروانى هاوپەيمانى بەردەوام دەكەين”.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانیدا هاتووە “بە کار و چالاکی قەرەبوی ئەو زیانە دەکەینەوە کە لە ماوەی ڕابردوو توشمان بووە”.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی ٩/١١/٢٠١٨ لە هەولێری پایتەخت لە کۆبونەوەی گشتیی هاپەیمانیدا هاودیدانی ئامادەبوو بە زۆرینەی دەنگ ئارام قادریان بە سەرۆکی حزب هەڵبژارد و پاشگری حزبەکەیان گۆڕی و ناوەکەی کرا بە “هاوپەیمانی نشتیمانی”.